ياداشتا نەرازیبوونێ یا سەرۆک زانکۆیێن تایبەتێن هەرێما کوردستانێ

زانکۆ تایبەتەکان وەک دامەزراوەیەکی ڕەسمی ناسێرناو لەلایەن وەزارەتی خوێندنی بالای عێراق و هەرێمی کوردستان و بەشێکی گرنگن لە گەیاندنی ئاستی زانستی وولات بۆ ئاستێکی بەرزتر هاوشانی زانکۆ حکومییەکان کە بتوانێت کادری کارامە و شارەزا و پڕچەک بە ئاکارەکانی سەدەی ۲۱ بەرهەم بهێنن. لە هەندێک پێوەردا هەندێ زانکۆی تایبەت تەنانەت بوونەتە نمونەیەکی بەرزی زانستی بۆ زانکۆ حکومییەکانمان. بۆیە گشتاندن لە پیشاندانی ئاستی زانکۆ تایبەتەکان و پۆلێنکردنیان بە هەمان ئاست کارێکی نازانستی و ناپرۆفیشنالانەیە کە هەر لایەک بیکات، چونکە چەندین پێوەری زانستی هەیە کە ئەبێت ئەم پۆلێنە لەبەرچاو بگیرێت بەتایبەت کە دێتەسەر پێوەری دەرچووەکان لە چەند ساڵی ڕابردوودا دەبیرنێت کە دەرچووی بەشێک لە زانکۆ تایبەتەکان لە ئاستی جیهانی کێبڕکێی چەندین کورسی خوێندنی بالایان کردووە لە وولاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا و ئوسترالیا و چین. ئەمە جگە لەوەی بەشێکی زۆریان خاوەن کاری خۆیانن و دەرفەتی بازاڕ و کارکردنیان بۆ چەندین دەرچووی تر ڕەخساندووە. چونکە بەشێک لە زانکۆ تایبەتەکان پەیڕەوی پێوەرە جیهانیەکان ئەکەن لە ئامادەکردنی فێرخواز بۆ ئاڵەنگارییەکانی سەردەم کە خۆی لە ژیری دەستکرد وگەشەسەندنێکی بەردەوام لە بوارە جیاجیاکان ئەبینێتەوە بەجۆرێک کە فێرخواز لە چەقی پڕۆسەی فێربوونایە و ڕۆڵێکی ئەرێنی ڕاستەوخۆی هەیە لە چارەسەری کێشە هەنووکەییە ناوخۆییەکان لە بواری خۆی ئەمەش بە دەرەنجامی ئەو چەندساڵە خوێندنەی کە لە زانکۆ تایبەتەکان بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ و بەردەوامی هەبووە لەگەڵ ئەم کێشانە وەک بەشێک لە پرۆگرامی خوێندنەکەی و مەرجی دەرچوونی. لە هەمان کاتدا ئەم زانکۆ تایبەتانە بو نەتە لانکەی چەندین پسپۆڕی جیهانی و ناوخۆیی کە بەشێکیان ئەزمونێکی جیهانی پێشکەووتویان هەیە لە بوارەکەی خۆیان و بە دڵسۆزانە گەڕاونەتەوە بۆ خزمەتی وولاتی خۆیان کە شایستەی ڕێز و پێزانین لەلایەن ناوەندە جیاجیاکان و کۆمەڵگاوە. جگە لەوەی ژمارەیەکی بەرچاو لە دەرچووانی زانکۆ تایبەتەکان بوونەتە کادر و سەرکردەی بەتوانا لە کەرتی گشتی و تایبەتدا. ئەمەش ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە کە بەشێک لە زانکۆ تایبەتەکانی ئێمە شانازی نیشتامنین نەوەک لەلایەن کەسانێک کە ڕۆژێک بەرکەوتنیان نەبووە لەگەڵ ئەم زانکۆیانە و ئاستەکەیان ڕێگربووە لە هەبوونی چانسێک کە ببن بە بەشێک لەم زانکۆیانە و پەنایان بردۆتە بەر تۆمەت بەخشینەوە و ناوزڕاندنیان بەبێ پشتبەسنت بە بنەمایەکی ئەکادیمی و زانستی و بیچوێنن بە مارکێت! بۆیە چواندنی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێم بە مارکێت لە لایەن دکتۆر سەروەر عبدالرحمن ەوە دەچێتە خانەی تەشهیر و ناوزراندن بۆیە دەبێت لە ماوەی چوار ڕۆژدا لە هەمان کەناڵی میدیاییەوە پۆزش بهینیتەوە وبەفەرمی داوای لیبوردن بکات بە پێچەوانەوە ڕێکاری یاسایی دەگیرێتە بەر.

سەرۆک زانکۆیێن تایبەتێن هەرێما کوردستانێ

شارك :